گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى تەندروستى وادەى گەیشتنى کاروانێکى ترى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى راگەیاند

2021.04.09 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى وادەى گەیشتنى کاروانێکى ترى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى کاروانێکى ترى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى راگەیاند و ئاشکراى کرد "ڤاکسنەکان بەرهەمى چەند کۆمپانیایەکى جیاوازن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق (9ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو کاروانێکى ترى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و ڤاکسینەکان بەرهەمى چەند کۆمپانیایەکى جیاوازن".

 

راگەیەندراوەکە هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکى وەزارەتەکە بۆ کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و فڕۆکەوانی کە نابێت بۆ لەمەودوا تکتی گەشتی فڕۆکە بۆ هیچ کەسێک ببڕن ئەگەر کارتی کوتانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا پێ نەبێت. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوبراو " نابێت بۆ لەمەودا کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی فڕۆکەوانی تکتی گەشتی فڕۆکە بۆهیچ کەسێک ببڕن ئەگەر کارتی کوتانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای پێی نەبێت و نەکوترابێت، بەپێچەوانەوە سزای توند ئاراستەی سەرپێچیکەران دەکرێت".

 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی هۆشداریشی داوەتە سەرجەم مۆڵەکان، خواردنەگەکان، نەخۆشخانە ئەهلییەکان و دەرمانخانەکان کە نابێت کارمەندەکانیان کارتی کوتانی دژە کۆرۆنایان پێی نەبێت، بە پێچەوانەوە شوێنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە وسزای تووند دەدرێن. 

 

ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ(هەینی) حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق هۆشداریدا لە نالەباری دۆخی تەندروستیی وڵات بەهۆی زیاد بوونی ڕێژەی توشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆن بە جۆرێک لە ئێستادا ژمارەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ماوەی چەند ڕۆژێکە بەربەستی هەشت هەزار توشبووی تێپەڕاندووە. 

 

وەزیری تەندروستیی عێراق، هۆشداریشداوە لە ئەگەری کۆنتڕۆڵنەکردنی دۆخەکە بەهۆی زیاد بوونی حاڵەتەکان کە ئەوەش لە توانای دەزگا تەندروستییەکانی وڵاتەکەیەدا نەبێت.