گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كوبەیسی: دوو بڕگەی بودجە لە پەرلەمان بۆ وەبەرهێنانی دوو سەركردەی سوننە

2021.04.09 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
كوبەیسی: دوو بڕگەی بودجە لە پەرلەمان بۆ وەبەرهێنانی دوو سەركردەی سوننە

ناس کورد-

توێژەری سیاسی یەحیا كوبەیسی سیستمی سیاسی عێراق بە "كلیپتۆكراسی " دەچوێنێت و بەڵگەش بە دوو مادەی بودجەی فیدراڵی 2021 دەهێنێتەوە كە لەدەرەوەی ڕەشنوسەكەی حكومەت لەبەرژەوەندی وەبەرهێنانی سیاسی دوو سەركردەی سوننە لە پەرلەمان خزێنراونەتە ناو یاساكەوە لەكاتی دەنگدان تێپەڕێنراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كوبەیسی كە توێژەر و چالاكێكی سوننەیە و هەڵگری دكتۆرایە و هەموو هەینییەك وتارێكی شیكاریی لەسەر پێشهاتە سیاسییەكان بڵاو دەكاتەوە، لەوتاری ئەمرۆیدا ( 9 نیسانی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە باس لەوە دەكات هەفتەی ڕابردوو پەرلەمان دەنگی لەسەر بودجەی فیدراڵی داوە، لەپەرلەمان شتێك بۆ ڕەشنوسەكەی حكومەت زیادكراوە كە رێگە دەدات بەوەزارەتی پەروەردە پاڵپشتی لە كەرتی تایبەت بكات بۆ چاپی كتێبی قوتابخانە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی مادەی 790 بۆ ساڵی 2018 لەكاتێكدا وەها بڕیارێك لەبنەڕەتەوە هەر بوونی نییە و بۆ خۆڵكردنە چاو دانراوە و دەڵێت "96% پەرلەمانتاران كە دەنگیان بە پرۆژە داوە ناوەڕۆكی ئەو بریارە نازانن و نازانن باسی چی دەكات".

 

كوبەیسی تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە بە رێككەوتنی لیژنەی دارایی و سەرۆكایەتی پەرلەمان دەداتە قەڵەم كە پەیوەستە بە بەرژەوەندی كەسایەتییەك لە پەرلەمان كە لەناو لیژنەی داراییشدایە، وەهاش باوە ئەو كەسە ساڵانە تەندەری چاپكردنی كتێب بۆ كۆمپانیاكانی دەردەچێت.

 

یەحیا كوبەیسی ئاماژەی بەوەشكردووە بڕگەیەكیتر زیادكراوە بۆ بودجە كە لەڕەشنوسی حكومیدا نییە و رێگە دەدات بە پارێزگار و سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگا ڕزگاركراوەكان كە گرێبەستی راستەوخۆ بەبڕی 5 ملیار دینار بكەن، لەكاتێكدا ڕوونە كەسایەتییەكی سیاسی باڵا لەپەرلەمان (سەرۆك) دەستی بەسەر ئەم سندوقەدا گرتووە.

 

كوبەیسی باسی لەوەشكردووە ئەم گۆڕانكارییانە "خوانەخواست" پەیوەندییان بە لامەركەزی و خێراكردنی ڕاپەڕاندنی كاروبارەوە نییە بەڵكە بەشێكن لەو گەندەڵییەی بەیاسایی كراوە كە ئامانج لێی پشتیوانیكردنی هەندێ كەسایەتی سیاسییە لە دارایی گشتی.