ناس کورد-
بەرپرسانی تەندروستیی ئوسترالیا هۆشداریاندا لە دەرکەوتنی جۆرێکی نوێ لە نەخۆشی کە سەرچاوەکەی شەمشەمەکوێرەیە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڤایرۆسە نوێیەکە زۆرمەترسیدارە و نیشانەکانی هاوشێوەی "نەخۆشی گازگرتنی سەگە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ( 9ی نیسانی2021) "بەرپرسانی تەندروستیی لە باشوری ئوسترالیا هۆشداریانداوە لەجۆرە ڤایرۆسێکی نوێ کە سەرچاوەکەی شەمشەمەکوێرەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار کە مرۆڤ دووچاری مردن دەکاتەوە، نیشانەکانی بریتین لە ئیفلیجی، تاو لەرزێکی زۆر، گرژبوونەوەی ماسولەکەکان و وڕێنەکردن".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،"وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا دوو حاڵەتی توشبوونی بەو نەخۆشییە پشتراستکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ کاتێک کە شلەی دەم یاخود میزی شەمشەمەکوێرەکە دەچێتە ناو لەش، لەڕێگەی چاو ، لوت یان دەم".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەگوێرەی ڕاپۆرتی حکومەتی خۆجێیی ناوچەی کوینزلەند لە باشوری ئوسترالیا، نەخۆشییەکە ترسناکە، مرۆڤ توشی نەخۆشی مەترسیدار دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی ئیفلیجی، وەڕەینەکردن، پەستان گرژبوون و دواتر مردن".
باسلەوەشکراوە، " نەخۆشییەکە بۆیەکەمجار لەساڵی 1996دا دەرکەوتووە لەو کاتەوە تەنها سێ حاڵەت تۆمارکراوە هەموو حاڵەتەکانیش گیانیان لەدەستداوە".