گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤیدیۆ؛ یەکێک لە دەوڵەمەندە دیارەکانی بەریتانیا کوژرا

2021.04.09 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ملیاردێرێکی دیاری بەریتانیا بەکوژراوی لە باخێکی خۆیدا دۆزرایەوە و ژنێکی هاوڕێشی کە لەگەڵیدا بووە بەسەختیی بریندارکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی بەریتانیا ( 9ی نیسانی 2021)، ریچارد لیکسینیگتن ئان ساتۆن، کە یەکێکە لەهەرە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا بەچەقۆ کوژراوە و تەرمەکەی لە باخێکی خۆیدا دۆراوەتەوە و هاوکات هاوڕێ ژنەکەشی  لە کاتی ڕووداوەکەدا هاوەڵی بووە و بەسەختیی بریندارکراوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "ئان ساتۆن، تەمەنی 83 ساڵە و لە ناو باخێکی کۆشەکەکەیدا کە دەکەوێتە یەکێک لەگوندەکان، دووچاری هێرشێکی توند بووەتەوە و چەقۆێکی زۆری لێدراوە لەیەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی خۆی.  

 

میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە کاتی ڕووداوەکەدا ئان ساتۆن  بە تەنها نەبووە، بەڵکو کەسێکی تری لەگەڵد بووە کە ئەویش ژنێکی هاوڕیی بووە کە تەمەنی 65 ساڵە و بەسەختی بەریندارکراوە".

 

بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، کۆشکەکەی ئان ساتۆن دەکەوێتە ناوچەیەکی گەشتیاری لە شاری شاری گیلینگهام لە هەرێمی دۆرست لە باشوری بەریتانیا، دوای رووداوەکە پۆلیس پیاوێکی تەمەن 34 ساڵیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندی بە رووداوەکە هەیە  و ئاسەواری برینداریی بە جەستەیەوە هەبووە.

 

ریچارد لیکسینیگتن، یەکێکە لە دەوڵەمەندە دیارەکانی بەریتانیا و سامانەکەی بە  301 ملیۆن پاوەن مەزەندە دەکرێت و خاوەنی ژمارەیەکی گەورە لەهۆتێل و موڵک و زەوی گەشتیارییە لە سەرتاسەری بەریتانیا.