گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستگیرکران

سێ کارمەندی تەندروستی هەوڵی ڕفاندنی کچێکی 12 ساڵ دەدەن

2021.04.09 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کارمەندی تەندروستی هەوڵی ڕفاندنی کچێکی 12 ساڵ دەدەن

ناس کورد-

قائیمقامی قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکانی شارەکە توانیویانە سێ کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە دەستگیربکن  کە ویستویانە کچێکی هەرزکاری تەمەن 12 ساڵان بڕفێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەبروک ئەلجەغیفی، قائیمقامی قەزاری حەدیسەی سەر پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ( 9ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، " پۆلیس  توانیویەتی سێ کەس دەستگیر بکات کە هەوڵی ڕفاندنی کچێکی هەرزەکاریان داوە".

 

ئەلجەغیفی، ئاماژەی بەوەکردووە، " تۆمەتبارەکان دوێنێ پێنجشەممە هەوڵیانداوە کچە تەمەن 12 ساڵانەکە لە کاتی گەڕانەوەی لەقوتابخانە بۆ ماڵەوە بڕفێنن، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ئۆتومبێلەکەی ڕیێ لێگرتووە و دواتر ویستویەنی بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بەڵام کچەکە بەرهەڵستی کردووە و هاواری کردووە ئەویش ناچاربووە وازی لێبهێنێت وهەڵبێت".  

 

قائیمقامی ناوەندی پارێزگای ئەنبار ئەوەشی وتووە، " دوای پشکنینی کامێراکانی چاودێری وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان، کەسەکە ناسراوەتەوە و ئەوە زانراوە کە دووکەسی تریشی  لەگەڵدا تێوەگلاون، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکان کارمەندی نەخۆشخانەی گشتی  قەزاکەن و  دانیشتووی ناوچەی (هیت)ن لە ڕۆژئاوای ئەنبار، دوای کاتژمێریک لە ئەنجامدانی تاوانەکەیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، پۆلیسی دەیەوێت ئەوە بزانێت کە ئەو تۆمەتبارانە پێشتر تاوانێکی لەوشێوەیان ئەنجامداوە  یاخود ئەمە یەکمجاریانە".