گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆكارێك ئەمەریكا ناچار بەكشانەوەی سوپاكەی دەكات لە عێراق

2021.04.09 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارێك ئەمەریكا ناچار بەكشانەوەی سوپاكەی دەكات لە عێراق

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئاشكرایكرد لەبەر ڕۆشنایی هەڕەشە نوێیەكانی جیهان سوپاكەی لە جیهاندا جارێكیتر بڵاوە پێ دەكات بەتایبەت لەعێراق و وڵاتانی كەنداو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی هەندێ لە ئاژانس و میدیا جیهانییەكان كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردوون (9 نیسانی 2021) شارەزایان پێیان وایە لەئێستادا ئەمەریكا وەك مەترسییەكی ستراتیژیی پەلە تەماشای وڵاتی چین دەكات و هەر لەبەر ئەوەش بڵاوبوونەوەی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمتر دەكاتەوە و بەرەو ئاسیا دەڕوات، ئەگەرچی ئەمە ڕەنگە لە بەرژەوەندی ئێران بشكێتەوە.

 

ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بەوەكردووە كشانەوەكەی ئەمەریكا بەقۆناغ و هێور و كەمكردنەوەی بڵاوەپێكردنی سەربازیی راستەوخۆ دەبێت لەعێراق و كەنداو، هەروەها باڵادەستی ئاسمانی ئەمەریكا لەناوچەكە هەر دەمێنێت و ئەو هێزانەشی لەم ناوچانە هەن ئەركەكەیان لە شەڕكەرەوە دەگۆڕێت بۆ راوێژكاریی و مەشق پێكردن.

 

عێراق و ئەمەریكا لەپاش دیالۆگی ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو (ستراتیژیی) رێككەوتن لەسەر كشانەوەی سوپای شەڕكەری ئەمەریكا لە عێراق بەبێ دیاریكردنی وادەیەك و ئەو پرسەیان بۆ گەڕێكیتری دانوستان بەجێهێشت.

 

لەمبارەیەوە جۆن كێربی وتەبێژی پنتاگۆن جەخت لەوە كردووەتەوە هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كشانەوەی هێزە شەڕكەرە مەیدانییەكانی ئەمەریكا لەعێراق (2500 سەرباز).

 

لای خۆشییەوە ڕەند سەلیم لەپەیمانگای میدڵ ئێست بۆ چارەسەری قەیرانەكان، پێیوایە ئەو بەیاننامە هاوبەشەی حكومەت عێراق و ئەمەریكا بەرەنجامی هەڕەشە و گوشارەكانە بەڵام گۆڕانێكی گەورەی بنجبڕی تێدا نییە وەك ئاماژەیەك بۆ مانەوەی ڕاهێنەرە ئەمەریكییەكان و گۆڕینی ئەركی هێزەكان لە شەڕكەرەوە بۆ پشتیوان.