گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بەوێنە؛ لە قەڵادزێ بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا’’

2021.04.09 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەوێنە؛ لە قەڵادزێ بەهۆی کۆترێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، گەنجێک لە قەڵادزێ دوای ئەوەی بەمەستی هەڵفڕاندنی کۆترێک چووەتەسەر سەربانی کتێبخانەی گشتیی قەڵادزێ  و کەوتووەتەخوارەوە، گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (هەینی 9ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی 6ی ئەم مانگە گەنجێک بەناوی ( هـ . ک . ق ) لەدایکبووی ساڵی 2002 پیشەی کاسب لەسەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ کەوتەخوارەوە لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراو پاشان بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە وتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە ئەو گەنجە چووەتە سەربانی کتێبخانە بەمەبەستی فڕینی یەکێک لە کۆترەکانی، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە."