گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەش مانگە ڕوخسارمان نەبینیوە’’

’’یەکێک لە سزادراوانی بادینان: کێ لەئێوە ئامادەیە هەڕەشەی بە خێزانی لێبکرێت؟’’

2021.04.09 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەکێک لە سزادراوانی بادینان: کێ لەئێوە ئامادەیە هەڕەشەی بە خێزانی لێبکرێت؟’’

 

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی زیندانیکراوانی بادینانی کردووە و  بەوتەی خۆیان، دۆخی تەندروستییان باش نییە و توشبووی کۆرۆنا لە هۆڵی زیندانیاندا هەبووە، دەشڵێت، ئەوان وتویانە، شەش مانگە ڕوخساری خۆیان نەبینیوە و دۆخی دەرونییان تێکچووە، تەنانەت یەکێکیان وتویەتی، "من ئەگەر بە هاوسەرەکەم هەڕەشەم لێبکرێت ئامادەم سەریشم دابنێم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کە لەماوەی ڕابردوودا سەرردانی زیندانیکراوانی سنوری بادینانی کرد (هەینی 9ی نیسانی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "بەداخەوە ئەوانەی لەهۆڵەکەدا بۆنموونە هەر هۆڵی 135 کەسی تێدایە، من وتەی خۆیان دەگوازمەوە، وتەی خۆیان لەسزادراوان دەڵێت، لەژوورەکەمان زۆربەمان توشی هەستیاری پێست و سوربوونەوە و دروستبوونی زیپکە بووین هەتا یەکێک لەوانە دەستەواژەی گەڕیی بەکارهێنا (لەگەڵ ڕێزی تەواوم ) بەڵام خۆی ئەو دەستەواژەیەی بەکارهێنا لەبەرئەوەی لەژوورەکەدا پاڵەپەستۆ و لۆدێکی زۆر هەیە دەڵێت لەکاتی خەوتندا بەیەکەوە کەپس دەبیین تەنها چوار بست مەسافەی ئیسراحەت و حەوانەوەمان هەیە، لەژوورەکەدا پاڵەپەستۆ و گازی پیس بوون و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زۆرە، کەبەپێی ستانداردی جیهانی نابێت لە 30-35 کەس زیاتری تێدا بێت بەداخەوە ئەوان 135 کەسن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " یەکێک لەزیندانییەکان لەسەر بینینی پزیشک پێی وتین هەفتەی جارێک دەمانبینن و هەندێک پێداویستی سەرەتایی هەیە بۆماندەکەن، بەڵام من ئێستا بۆ ئەم هەستیاری و سووربوونەوەیەم پێویستم بەمەلحەمێکە دەستم نەکەوتووە، هەروەها چارەسەری درێژخایەنمان هەیە هەندێکمان نەخۆشی درێژخایەنی هەیە بۆیان نەهێناوین و ڕەتیانکردووتەوە و ڕێگەیان نەداوە بۆمان بهێنن، یەکێک لەنەخۆشەکان نەشتەرگەری پێویست بووە و نەشتەرگەری جوزئی کەدەبووایە لەنەخۆشخانەی دەرەوە بکرێت، بەڵام ڕێگە پێنەدراوە، لەسەر بینینی پارێزەر، پارێزەرییان تائێستا نەبینیووە و کەسوکاریان نەبینیووە و تەلەفون بۆنموونە 10 بۆ 20 ڕۆژ بیست ڕۆژ یا مانگی جارێک بەریاندەکەوێت بۆ چەند خولەکێک."

 

 

 

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەوان سەرتاپا تۆمەتەکانیان ڕەتدەکەنەوە، یەکێک لەوانە تۆمەتبار کراوە بەهەڵگرتنی چەک دەڵێت هەرگیزا و هەرگیز من نەمهێشتووە مناڵەکەشم تەنانەت دەمانچەی پلاستیکی بەکاربهێنێت لەبەرئەوەی جۆرێک لەتوندوتیژی لەمێشکیدا تۆمار نەبێت، یەکێکی تر دەڵێت من تۆمەتبار کراوم بەوەی گوایە ئاسایشی هەرێمی کوردستانم تێکدابێت، من 14 ساڵە هۆشیاری خەڵک دەکەم بەئەندازەی باڵەمێشولەیەک زیانم بەهیچ کەسێک و تاکێکی کۆمەڵگە نەگەیاندووە کەی ئەوە ڕەوای حەقە! کاتێک دادوەر حوکمەکەمی خوێندەوە یەکسەر توشی بورانەوە بووە و لەهۆش خۆی چووە لەبەرئەوەی زوڵمێکە، یەکێکی تر لەهاوڵاتیەکان ڕۆژنامەنووسە دەڵێت من پێنج ساڵە هەموو ئەولیاتێکم لێ زەوتکراوە و مافی دەنگدانیشم نەبووە وەکو هاووڵاتی ئەم وڵاتە حسابم بۆ ناکرێت، سەرتاپا تۆمەتەکانیان ڕەتدەکەنەوە تەنها وەکو کەسێک بەیاسا ڕێگەمان پێدراوە ئازادی ڕادەربڕینمان هەبێت ڕای خۆمان دەرببڕین تەنها ئەوە بووە و هیچ شتێکی تر."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە لەڕووی دەرونییەوە زۆر تێکشکاون بۆنموونە دەڵێن ئێمە شەش مانگە تەنها ڕووخساری خۆمان نەبینیوە و ئاوێنەیەکمان لەلا نییە، هەندێک ئەوەلیات و پێداویستیمان لەلا نییە، هەواڵی کەسوکارمان نازانین و وەکو پێویست نییە تەنها سەلام و کەلامێکی کورت و موختەسەر بەهەرحاڵ ئەوان لەڕووی دەرونیەوە زۆر ڕووخاون."

 

بەدریە ئیسماعیل دەشڵێت، "یەکێک لە زیندانییەکان وتوویەتی، دانپیادانەکانمان لەژێر زۆری و فشاردا لێوەرگیراوە، بەداخەوە یەکێک لەسزادراوان ناوی ناهێنم ت وتی من ئەگەر هەڕەشەم بەخێزانەکەم لێبکرێت ئامادەم سەری خۆم دابنێم کێ لەئێوە ئامادەیە هەڕەشەی بەخێزانی لێبکرێت و ئەو شتەی بەرامبەری ڕووبەڕووی دەبێتەوە قبوڵی نەکات! من ئەو قسەیەی ئەو دەگوازمەوە و هەموو هاوڕێکانیشم شایەتن کە ئەمەی وت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمە کەبەدواداچوونمان بۆ کردن نزیکەی چوار کەس لەشوێنی زیندانی کردنی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە توشی کۆرۆنا ببوون لە هۆڵەکاندا بۆنموونە هەر دوو سزادراوێک چووەتە هۆڵەکەوە و دابەشبوون بەسەر هۆڵەکاندا باسی چوار کەسیان کرد کە کۆرۆنای گرتووە لەناو هۆڵەکاندا لەگەڵ ئەو 135 کەسە بوون و ژیانیان بەیەکەوە بردووەتەسەر کەنیشانەکانیان لێدەرکەوتوون لەوانیان جیاکردونەتەوە."

 

بڕیاردەری لیژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى کردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بێگومان ئێمە بەوردەکاریی گوێبیستی ئەوان بووین ئەوانە بێزارن بۆنموونە کەسی ڕۆژنامەنوس و بەتوانان و عادەتەن کەسی ڕۆژنامەنووس چالاکە لەبواری خوێندنە و لەبواری نوسیین، داوای ئەوان بۆ دەرەوە یەکەم شت ئەوەیە کەداوای ئەوان بگەیەنین بەنەتەوە یەکگرتووەکان و بیگەیەنیین بەلایەنی پەیوەندیدار وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ ، وەکو دەستەی مافی مرۆڤ وەکو پەرلەمان هەڵوێستمان هەبێت داواکاری ئەوان بگەیەنیین بەدەرەوە کەپێداچوونەوە بەحوکمەکەیاندا بکەن بەگشتی داوای تەمییزی حوکمەکەیان."