گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

2021.04.09 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە و چەند ڕێنماییەکی داوە بە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و دەشڵێت، پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکەن بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)

 

سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :

 

1 - ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane  گۆڕاوە ،  پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.

 

2 - ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک  بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.

 

3 - کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە)  پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.

 

4 - کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر  ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.

 

5 - پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda  لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی  هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.

 

زهير محمد عبدالله

ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی

      ٢٠٢١/٤/٩