گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’باوەڕپێنەکراو ’’ لە 2011وە لە ماڵەکەی خۆیدا مردووە بەڵام ئێستا زانراوە

2021.04.09 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’باوەڕپێنەکراو ’’ لە 2011وە لە ماڵەکەی خۆیدا مردووە بەڵام ئێستا زانراوە

ناس کورد-

پۆلیسی نەرویج ئێسک و پروسکی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵی دۆزییەوە کە نۆ ساڵ لەمەوبەر لەماڵەکەی خۆیدا لەشاری ئۆسلوی پایتەختی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی وڵاتی نەرویج ( 9ی نیسانی 2021) دوای نۆ ساڵ لە مردنی، پۆلیسی نەرویج لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا پاشماوەی تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دراوسێکانی پیاوەکە بەپۆلیسیان وتووە، ئەو پیاوە ماوەیەکی زۆرە دیارنەماوە و ئەوان پێیانوابووە کە گەشتی کردبێت بۆ شوێنێکی تر، پیاوەکە منداڵیشی هەیە، بەڵام لەو ماوەیدا کەسیان سەردانیان نەکردووە".

 

بەگوێرەی میدیاکانی نەرویج، " تەرمی پیاوەکە دوای ئەو ماوە زۆرە بە ڕێکەوت ئاشکرا بووە، ئەوەش کاتێک پاسەوانی باڵەخانەکە داوای لەپۆلیس کردووە دەرگای شوقەی ئەو پیاوەی بۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانێت هەندێ کاری چاککردنەوە ئەنجامدەدات".

 

ئەوەش هاتووە، "دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، پۆلیسی  دەستی کردووە بە لێکۆڵێنەوە و بۆی دەرکەوتووە  ئەو پیاوە لە مانگی  نیسانی 2011 دا مردووە ئەوەش بە پشت بەستن بە بوتلی ئەو شیرەی کە لە چێیشتخانەکەدا بووە و نامەیەک کە لە شوقەکەیدا دۆزراوەتەوە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکە دەرکەوتووە مردنی پیاوە تەمەن 60 ساڵانەکە بە هۆکاری سروشتی بووە و تاوان نەبووە." 

 

باس لەوەشکراوە،"موچەی خانەنشینی ئەو پیاوە لە ساڵی 2018 دا ڕاگیراوە، کە وەزارەتی کار و خۆشگوزەرانی نەرویجی نەیتوانی پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام بەردەوام بوو لە پێدانی پسولەکانی لە هەژماری بانکیی خۆی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی".

 

لین مێتاڵدی، ئەفسەری پۆلیسی ئۆسلۆ بەمیدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، خۆی و پۆلیسەکان سەریان سوڕماوە کە چۆن کەسێک ماوەیەکی زۆرە مردووە بێ ئەوەی کەس بیدۆزنەوە.