گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕەنگە دوایین کلاسیکۆی بێت

لە کلاسیکۆی شەممەدا مێسی دەیەوێت بەسەر ’’نەفرەتی ڕۆناڵدۆ’’دا زاڵ بێت

2021.04.09 - 09:44
App store icon Play store icon Play store icon
لە کلاسیکۆی شەممەدا مێسی دەیەوێت بەسەر ’’نەفرەتی ڕۆناڵدۆ’’دا زاڵ بێت

ناس کورد-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ڕۆژی شەممە لەیاریی کلاسیکۆدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی گرێ کوێرەیەک دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە لەدوای ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یانە مەدریدییەکە، مێسی گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید تۆمارنەکردووە و دەیەوێت ئەو گرێ کوێرەیە بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،، لەوکاتەوەی ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بۆ ئیتاڵیا ڕۆیشتووە، لە ساڵی 2018ەوە تا ئێستا مێسی لە یاری کلاسیکۆ گۆڵی تۆمار نەکردووە.

 

میسی لەم وەرزەدا لە لالیگا 23 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام دەیەوێت لە یاری شەممەدا بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵ بکات و دوای شەش یاری ئەو گرێ کوێرەیە بکاتەوە.

 

مارکا دەڵێت، "میسی هیوادارە کۆتایی بەو بەختە خراپەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بهێنێت و هەوڵی زۆر دەدات لە کلاسیکۆ گۆڵ بکات کە ڕەنگە دوایین کلاسیکۆی بێت لەگەڵ بەرشەلۆنە ."

 

چاوەڕوان دەکرێت، سبەی شەو، هەردوو یانە تەواوی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە و نزیکبوونەوەی زیاتر لە ئەتلێتیکۆمەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی.