گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون

لەسەر توشبوویەکی کۆرۆنا شەڕە تەقە دروست بوو.. کەسێک کوژرا

2021.04.09 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر توشبوویەکی کۆرۆنا شەڕە تەقە دروست بوو.. کەسێک کوژرا

ناس کورد-

لە شاری عەدەنی وڵاتی یەمەن دوای ئەوەی پیاوێک ڕەتیکردەوە دایکی بگوازرێتەوە بۆ بەشی تایبەت بەچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرونا، شەرە تەقە لەنێوان پۆلیس و کەسوکاری نەخۆشەکە دروست دەبێت و ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی یەمەن ( 9ی نیسانی 2021) لەناوچەی مەنسورە لەناوەندی شاری عەدەن ژنێکی بە تەمەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر  دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان، بەڵام  دوای ئەوەی دەرکەوتووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، پزیشکەکان بڕیاریان داوە نەخۆشەکە بگوازرێتەوە بۆ بەشی  تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکە". 

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "کەسوکاری نەخۆشەکە ڕەتیانکردووەتەوە نەخۆشەکەیان بگوازرێتەوە بۆ بەشی تایبەت بە چارەسەری پەتای کۆرۆنا و داوایانکردووە لەناو کلینیکی پزیشکیدا چارەسەری بۆ بکرێت ". 

 

ئەوەش هاتووە، "بەهۆیەوە دەمەقاڵێ لەنێوان پزیشکەکان و کەسوکاری نەخۆشەکە ڕوویداوە و  کەسوکاری نەخۆشەکە پزیشکێکیان بریندارکردووە و دواتر بارودۆخەکە پەرەی سەندووە بۆ پێکدادانی چەکداریی لە نێوان کەسوکاری نەخۆشەکە و پاسەوانی نەخۆشخانەکە و بووەتە شەڕە تەقە" .

 

بەپێی ڕۆژنامەی "عەدەن ئەل غەدە " کوڕی نەخۆشەکە  فەرماندەیەکی ئاسایشە و لەگەڵ سەربازەکانی پەلاماری کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان داوە، بۆیە خەڵکی ئەو گەڕەگەش کە نەخۆشخانەکەی لێیە چوون بەهانای کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە و شەڕەکە زیاتر ئاڵۆزتربووە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی  پێکدادانەکان کەسێک کوژراوە و دەیان کەسی تریش برینداربوون".