گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمەریکا؛ ڕووداوێکی دیکەی تەقەکردن ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

2021.04.09 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا؛ ڕووداوێکی دیکەی تەقەکردن ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە

ناس کورد-

لەشاری براینی ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا (پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021) لە شاری براینی سەربە ولایەتی تێسکساسی ئەمەریکا لە کارگەیەک ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.

 

پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە کارگەیەکی دارتاشی ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون کە برینی چوار کەسیان سەختە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ڕووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵهاتووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس شوێنی کەوتن و تەقەکەرەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی بریندارکردوو، دواتر دەستگیرکراوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

 

لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، ئەمە دووەمین ڕووداوی تەقەکردنە لە ئەمەریکا، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردووشدا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لەلایەن تەقەکەرێکەوە 10 کەس کوژران.