گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتۆن پۆست: سەركردەى ئێستاى داعش سيخوڕى ئەمريكيیەكان بووە

2021.04.08 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن پۆست: سەركردەى ئێستاى داعش سيخوڕى ئەمريكيیەكان بووە

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەيەكى ئەمريكى ئاشكرايدەكات، ئەبو ئيبراهيم قوڕەيشى سەركردەى ئێستاى ڕێكخراوى داعش كە لە دواى ئەبوبەكر بەغدادى دەسەڵاتى ڕێكخراوەكەى گرتە دەست، لەو كاتەى زيندانى بووە لە عێراق، سيخوڕى ئەمريكييەكان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمريكى (8ى نيسانى 2021) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردووەتەوە، دەستگير كراوى عێراقى M060108-01 كە ئەبو ئيبراهيم قوڕەيشى بووە، بەندكراوێكى نمونەيى بووە و هاوكار بووە لەگەڵ كاربەدەستانى بەنديخانەكەى كە ئەمريكييەكان بوون، تەنانەت هەموو هەوڵێكى داوە بۆ ئەوەى سودبەخش بێت، بەتايبەتى كاتێك كە داواى لێدەكەن زانيارى لەسەر هاورێ زيندانييەكانى لە ڕێكخراوەكەى بدات، كە ئەو كاتە بە "دەوڵەتى ئيسلامى عێراق" ناسرابوو.

 

ڕۆژنامەكە باسى لەوەشكردووە، قوڕەيشى لەساڵى 2008 دواى چەندين ڕۆژ لێپرسينەوە لێى ڕێنمايى وردى دەربارەى چۆنێتى دۆزينەوەى بارەگا نهێنيەكانى ڕاگەياندنى ڕێكخراوەكەى داوە بە ئەمريكييەكان، تەنانەت وردەكارى زۆرى داوە وەك ڕەنگى دەرگاى بارەگاكانيش.

 

ڕونيشكراوەتەوە، تەنانەت كاتێك پرسيارى سەركردەى دووەمى ڕێكخراوەكەى لێكراوە كە كەسێكى سويدى بە ڕەچەڵەك مەغربى بووە بەناوى ئەبو قسورە، قوڕەيسى نەخشەى شوێنى كۆبونەوەكانى و شوێنى نيشتەجێبونى داوە، كە بووە هۆى ئەوەى سوپاى ئەمريكا دواى چەند هەفتەيەك لەو زانياريانە لە بۆردومانێكدا لە شار موسڵ بيكوژن.

 

واشنتن پۆست لە بەشێكى ترى ڕاپۆرتەكەيدا ئەوەى ئاشكرا كردووە، بەپێى بەڵگەنامە نهێنيەكانى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا، قوڕەيشى سيخوڕێكى بە بەرهەم بووە و دەيان وردەكارى پێشكەش كردووە كە زۆر بەنرخ بوون و هاوكاربوون بۆ بەرەنگاربونەوەى ئەو گروپانەى كە ئێستا خۆى سەركردەيانە.

 

لاى خۆشيەوە كريستۆڤەر مايەر ياريدەدەرى وەزيرى بەرگرى بۆ پرۆسە تايبەتەكان وتويەتى، ناوى ڕاستەقينەى قوڕەيشى "محەمەد سەعيد عەبدولڕەحمان مولا" يە، كارى زۆرى كردووە بۆ ڕزگاركردنى خۆى، هەروەها ليستێكى درێژى هەيە لە دژايەتيكردنى بيانيەكانى ناو داعش.

 

قوڕەيشى بە ڕەگەز عێراقييە و ئەو كاتەى بەندكراوە لەساڵى 2007 بۆ سەرەتاى 2008 تەمەنى 31 ساڵ بووە، دەيان جار لێپرسينەوەى لەگەڵدا كراوە لەلايەن بەرپرسانى سەربازيى ئەمريكى، تۆمارى وەستانى لێكۆڵينەوە لێى مانگى 7ى 2008ە، بەڵام كاتى ئازادكردنى ديار نييە.