گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆچی عێراق هاوینانی زۆر گەرمە؟

2019.06.06 - 21:35
بۆچی عێراق هاوینانی زۆر گەرمە؟
ناس کورد- شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراقی باس لە چەند هۆکارێکى جیاواز دەکات لەبارەى گەرمبوونی کەشوهەوای عێراق لە وەرزی هاویندا  لە چاو وڵاتانی دراوسێی. .   سادق عەتییە، شارەزا لە بواری کەشناسی لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتى، کەشوهەوای عێراق یەک جۆر کەشوهەوا نییە، بەڵکۆ  پێکهاتوو لە چەند کەشێکی جیاواز کە تێکەڵە لە نێوان کەشوهەوای ناوچەی شاخاوی، کەشوهەوای ناوچەی پانتایی، ناوچەی نیمچە بیابان و کەشوهەوای دەریای ناوەڕاست. . عەتییە دەشڵێت، ئەو ناوچانەى کە ناسراون بە کەشوهەوای ناوچە پانتاییەکان و نیمچە بیابانیەکان، بەردەوام لە وەرزی هاویندا گەرمن، عێراقیش بەشێکە لە دوو ناوچەیە، لە سەرەتای مانگی حوزیرانەوە ئەو ناوچانە بەهۆی  گەیشتنی تیشکی خۆر بە شێوەیەکی ستونی و ڕاستەوخۆ بۆسەر خاکەکەی خێرا گەرم دادەگیرسێت و بە ئاسانی سارد نابێتەوە، ئەوەش لەبەر درێژی ڕۆژ لە هاویندا بەراوورد لەگەڵ شەو. . دەشڵێت، "کەشو هەوای عێراق و کوەیت و ئەهوازی ئێران زۆر لەیەک دەچن". . ئاماژەى بەوەشکردووە: "شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و وڵاتی کوەیت لە دۆڵێکدان بە بەردەوامی دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو بایانەی کە لە زنجیرە چیاکانی باکور و خۆرهەڵاتەوە هەڵدەکەن، ئەو بایانە کاتێک لەو زنجیرە چیایانە دێنە خوارەوە گەرم دەبن، بۆ نمونە، ئەو بایانەی کە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە دێن کە دەکەوێتە  باکوری خۆرهەڵاتی عێراق، کاتێک بەر لوتکەی چیاکان دەکەون بە خێرای دادەبەزنە خوارەوە و گەرم دەبن و تایبەتمەندی ناوچە گەرمەکان وەردەگرن و ڕێژەی شیێ تێیاندا کەم دەبێتەوە". . عەتییە باسی لەوەکردووە ئەو هۆکارانە تاکە هۆکار نیین بۆ ئەو کەشە گەرمەی کە عێراق هەیەتی، بەڵکۆ هۆکارى تریش هەیە، لەوانە هەڵکردنی بای ناسراو بە ( بەوارح) بەسەر عێراقدا بە تایبەتی لە مانگی حوزیراندا، کە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت و کاریگەریەکی زۆری هەیە لە سەر بەرزبوونەوەی  پلەکانی گەرمی تا دەگاتە نزیک 50 پلەی سەدی . . ئەو کەشناسە عێراقیە ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمی پشتێنەی سەوزایی لە زۆربەی  شارەکانی عێراق و نەبوونی ڕووبەری ئاوی وادەکات تیشکی خۆر بە ڕاستەوخۆیی بگاتە سەر زەوی بەبێ هیچ ئاستەنگێک .