گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نێچیرڤان بارزانى لەکۆبوونەوەکەى سەرۆکایەتیدا لەبارەى لامەرکەزییەوە چى بەلایەنەکان وتووە؟

2021.04.08 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى لەکۆبوونەوەکەى سەرۆکایەتیدا لەبارەى لامەرکەزییەوە چى بەلایەنەکان وتووە؟

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێم و سەرکردەى لایەنەکاندا، نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى پرسی لامەرکەزییەوە راگەیاندووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر شێخ مستەفا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" باسى لەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا داواکراوە سەرۆکى هەرێم هەڵویستى خۆى لەبارەى پرسی لامەرکەزییەوە رابگەیەنێت، ئەویش بەتەواوى پشتگیریی بۆ لامەرکەزیەت دەربڕیوە و بەڵێنیداوە کارى لەسەر بکات.

 

وتیشى نێچیرڤان بارزانى داواى لەلایەنەکان کردووە لەو بارەیەوە نەفەس درێژ بن و ئەو جۆرە پرسانە پێویستى بەکات هەیە.

 

جەعفەر شێخ مستەفا باسى لەوەشکرد، سەرۆکى هەرێم هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بەڵێنیداوە لەرێگەى مەکتەبی سیاسی پارتى یەوە کاربکات بۆ ئەوەى هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتى و یەکێتى کۆبنەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان.

 

لەبارەى بانگهێشتى لایەنەکانەوە، جێگرى سەرۆکى هەرێم باسى لەوەکرد، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ بۆ ژمارەیەک لایەن بووە و نەوەى نوێ بانگهێشتنەکراوە، بەڵام بۆ کۆبوونەوەکانى دیکە بانگهێشتکراوە و ئەو حزبە خۆى نەچووە بۆ کۆبونەوەکان.

 

لەبارەى ئەوەى ئایا هەردوو هاوسەرۆکى یەکێتى بانگهێشتکرابوون یان نا، جەعفەر شێخ مستەفا باسى لەوەکرد، ئەوان بانگهێشتەکەیان بۆ یەکێتى ناردووە کە کەسى یەکەم و ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی ئامادە بێت، یەکێتى خۆى بافڵ تاڵەبانى دیاریکردووە بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکە.