ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ئاستى پابەندبوونى هاوڵاتییان بە بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆوە لە ئاستێکى باشدایە و لە رۆژانى داهاتوودا رێوشوێنەکان توندتر دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان باسى لەوەکرد، لەسەرەتاى جێبەجێکردنى بڕیارەکەوە خەڵک بەڕێژەیەکى باش پابەندبن، ئەگەر ئەمشەو رێوشوێنەکان زۆر توند نەبن لە رۆژانى داهاتوو ئەوانە سزا دەدرێن کە سەرپێچى دەکەن و هێزەکان دەستکراوە کراون لەو بارەیەوە.
وتیشى "هاتوچۆى ئۆتۆمبێل تاک تاک هەیە، بەڵام دوکان و بازاڕەکان سەرجەمیان داخراون، لەچەند رۆژى داهاتوودا ئەنجامى ئەو پابەندبوونەى خەڵک دەبینین کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆى نزمبوونەوەى ئامارەکانى تایبەت بە کۆرۆنا".
ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، هێشتا لە نەخۆشخانەکان لۆدێکى زۆر زۆر دروستنەبووە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت دۆخەکە بەرەو خراپى دەڕوات.
بەپێی بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ، قەدەغەى هاتوچۆى سنوردار لەنێوان کاتژمێر هەشتى شەو بۆ شەشى بەیانى، لەئەمشەوەوە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.