گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبنە دوو گروپ بۆ ڕەمەزان

2021.04.08 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبنە دوو گروپ بۆ ڕەمەزان

ناس کورد-

 

سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی وڵاتانی ئیسلامی پۆلێن كردووە بۆ دوو گروپ لە دیاریكردنی سەرەتای ڕەمەزانی ئەمساڵ و پێشبینی دەكات زۆربەیان سێ شەممە 13 نیسان بكەنە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوا شیكاری سەنتەرەكە كە بارەگاكەی لە ئیماراتە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، ڕوونیدەكاتەوە، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ئێوارەی دوو شەممە دەگەرێن بۆ مانگی رەمەزان، بەهۆی ئەوەشی ئەگەری دیتنی مانگ هەیە لەهەندێك بەشی جیهانی ئیسلامی پیشبینی دەكرێت زۆربەیان سێ شەممە 13 نیسان بكەنە ڕەمەزان. 

 

سەنتەرەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەو وڵاتانەی دیتنی چاوی ڕووت دەكەنە مەرج، چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی چوارشەممە 14 نیسانی 2021 بكەنە یەكەم ڕۆژی رەمەزان. 

 

سەنتەرەكە ئەوەش ڕووندەكاتەوە رۆژی دوو شەممە مانگی نوێی ڕەمەزان بەم جۆرە دەبێت: ئەبوزەبی 21 خولەك پاش خۆرئاوا ئاوا دەبێت، لە مەككە 23 خولەك و تەمەنی 14 كاتژمێر و 21 خولەك دەبێت. لە عەممان 22 خولەك، قاهیرە 23 خولەك، ریباتی مەغریب 29 خولەك، لە خەرتومی پایتەختی سودان 24 خولەك. 

 

لە مەرجەعیەتە شیعەكانیشەوە نووسینگەی سیستانی پێشبینی كردووە چوارشەممە 14 نیسانی 2021 یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان بێت بەڵام ئایەتوڵڵا كەمال حەیدەری كە عێراقییەكی نیشتەجێی قومە رۆژی سێ شەممە 13 نیسانی بەیەكەم ڕۆژی ڕەمەزان راگەیاندووە بە پیشت بەستن بە زانستی فەلەك.