گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد قسە لەسەر بودجە و دروستکردنەوەى هاوپەیمانى کوردستانى دەکات

2021.04.08 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد قسە لەسەر بودجە و دروستکردنەوەى هاوپەیمانى کوردستانى دەکات

ناس کورد-

 

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواى دروستکردنەوەى هاوپەیمانى کوردستانى دەکات لەبەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، یەکڕیزیی نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی کوردستان دەبێت لە بەغدا.

 

هەروەها هیواى خواستووە، کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ببێتە ھەوێنی یەكڕیزی و یەکدەنگی نێو ماڵی کورد، و دروست کردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی له په‌رله‌مانى عێراق.

 

بەشیر حەداد جەختیکردووەتەوە، ئەوان بە گرنگییەوە سەیرى پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن و لایان گرنگە کە ئەو پەیوەندییە دۆستانە بێت و ھەردوو لا کار بکەن بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و دەربازکردنی وڵات لەو قەیرانە دارایی و تەندروستیەی تێی کەوتووە.

 

هەروەها ئێمە پێشوازی لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە دەربڕینی پابەندبوونی خۆی بە جێبه‌جیكردنى یاساى بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پابەند بێت به یاسای بودجە و تەواوی ماددەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکات.