ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق ئاشکرایکرد، سەرقاڵى تەواوکردنى ڕێوشوێنە لۆجستیەکانى تایبەت بە وەرگرتن و دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزیرەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق (8ى نیسانى 2021) لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، حەسەن محەمەد تەمیمى وەزیرى تەندروستى سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى کردووە لە بارەگاى وەزارەت، ئەوەش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێوشوێنە لۆجستیەکان و ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتن و دابەشکردنى ڤاکسینى فایزەر بەسەر سەرجەم ناوچەکاندا لە بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى تەندروستى جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەرجەم پێداویستیەکانى کوتانیان بە ڤاکسینەکە دابینکردووە، داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە سەردانى ناوەندەکانى وەرگرتنى ڤاکسین بکەن بۆ پاراستنیان لە پەتاکە.