گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش مانۆڕە چەكدارییەكان

واشنتۆن پۆست: پەیامێكی توند لە كازمییەوە بۆ ئێران

2021.04.08 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن پۆست: پەیامێكی توند لە كازمییەوە بۆ ئێران

ناس كورد_

دوو بەرپرسی عێراقی بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكییان ڕاگەیاندووە كە مستەفا كازمی داوای لەسەركردەكانی ئێران كردووە كۆنترۆڵی ئەو باڵە چەكداری و میلیشیایانە بكە كە لەعێراقدان ئەگەرنا ئەوە حكومەت ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی ڕۆژنامەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، ( 8 نیسانی 2021) ئەوەشی ئاشكراكردووە، مستەفا كازمی لە وەڵامی ئەو مانۆڕە چەكدارییانەی لە كۆڵانەكان دەكرێت، هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئێران، هەر ئەمەش ئیسماعیل قائانی ناچاركردووە خۆی سەردانی عێراق بكات و لەنزیكەوە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەی میلیشیاكان بكات و داوای هێوركردنەوەی بارودۆخیان لێ بكات.

لەلایەكیترەوە رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەسەردانێكی نهێنی هاتووەتە عێراق بۆ یەكخستنی هەڵوێستی گروپە چەكدارەكانی شوێنكەوتەی تاران لەبارەی هێزەكانی ئەمەریكا و هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی ئۆكتۆبەر.

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە ( 8 نیسانی 2021) ئەوەی ئاشكراكردووە قائانی لەسەردانی عێراق چاوی كەوتووە بە سەركردەی میلیشیاكان و داوای كردووە گوشار بكەن لە سەرۆك وەزیران بۆ ڕاگرتنی كرانەوە بەڕووی چواردەورە عەرەبییەكەی ( سعودیە و ئیمارات).  

  

ئەلعەرەب ئاماژەی بەوەشكردووە ئەركێكیتری قائانی كە جێگرەوەی قاسم سولەیمانییە یەكخستنی ڕیزەكانی گروپە شیعە شوێنكەوتەكانی تارانە بەر لەهەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوە گشتییەكەی عێراق كە بڕیاری مانگی ئۆكتۆبەری 2021 بەرێوە بچێت.