گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ وردەکاریی دەستگیرکردن و دانپێدانانى ئەو تۆمەتبارەى لەژێر هەڕەشەی چەکدا دزی لەماڵێک کرد

2021.04.08 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ وردەکاریی دەستگیرکردن و دانپێدانانى ئەو تۆمەتبارەى لەژێر هەڕەشەی چەکدا دزی لەماڵێک کرد

ناس کورد-

 

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە دوێنێ لەژێر هەڕەشەی چەکدا  دزی لەماڵێک کردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، پاش ئەوەی دوێنی ٢٠٢١/٤/٧، لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بووەو لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی 65 ھەزار پاوەندو 35 ملیۆن دیناری عێراقی و 13 هەزار دۆلار  و بڕێک ئاڵتونی دزیبو،ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/٨، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ک، م لەدایکبوی ١٩٩٥) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونانەدا کە دزیبوی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.

 

باس لەوەشکراوە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر پەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.