گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جاڵجاڵۆکەکانى مەریخ’’..دواى 20 ساڵ زانایان نهێنییەکەیان دۆزییەوە

2021.04.08 - 18:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’جاڵجاڵۆکەکانى مەریخ’’..دواى 20 ساڵ زانایان نهێنییەکەیان دۆزییەوە

ناس کورد-

 

دواى 20 ساڵ زانايان نهێنى ئەو شێوە سەیرانەیان دۆزیەوە کە لەسەر هەسارەى مەریخ دەرکەوتن و بە "جاڵجاڵۆکەکانى مەریخ" ناسراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە (پێنجشەممە 8ى نیسانى 2021) لە گۆڤارى "ساینتیفیک ڕیپۆرتس" بڵاوکراوەتەوە، پێش 20 ساڵ چەند شێوەیەکى سەیر لەسەر مەریخ دەرکەوتن کە پێیان دەوترێت "جاڵجاڵۆکەکانى مەریخ"، ئەوەش بۆ چەندین ساڵ زانایانى ئاژانسى گەردونى ئەمریکا "ناسا"ى تووشى سەرسوڕمان کرد و نەیاندەزانى چییە و چۆن دروستبووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەماوەى دواییدا زانایان لە ڕێگەى بۆردى سەهۆڵیى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن کە بە سەهۆڵى وشک ناسراوە توانیان سروشتى ئەو شێوە سەیرانە ئاشکرا بکەن.

 

ناسا جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەو شێوانە بەهۆى گازى پاڵنراو لە سەهۆڵەوە دروست بوون، واتا ئەو شێوازانە گاز دروستى کردوون.

 

لاى خۆیەوە "لۆرین ماکیۆن" زاناى گەردونناسى لە زانکۆى "ئۆبن" لە ئینگلتەرا کە نوسەرى سەرەکى لێکۆڵینەوەکەیە بە ڕۆژنامەى "دەیلى ستار"ى وتووە، جاڵجاڵۆکەکانى مەریج لە ڕێگەى گۆڕینى ڕاستەوخۆى سەهۆڵى وشک بۆ غازەوە دروست بوون.

 

بەپێى زانیاریەکانى ناسا، بەرگى دەرەوەى مەریخ  95%ى لە غازى دووەم ئۆکسیدى کاربۆن پێکهاتووە، كاتێک خۆر لە سەهۆڵى سەر هەسارەکە دەدات و ژێرەوەى چینەکان گەرم دەکات و پەستان کۆدەبێتەوە و درز دەبەن و بەهۆى ئەوەشەوە گاز لە درزەکانەوە دەردەچێت و شێوەى سەیر دروست دەکەن.