گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

40 سزادراوى ئێرانى لەعێراق بۆ وڵاتەکەى خۆیان دەگەڕێنرێنەوە

2021.04.08 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
40 سزادراوى ئێرانى لەعێراق بۆ وڵاتەکەى خۆیان دەگەڕێنرێنەوە

ناس کورد-

 

باڵیۆزخانەى ئێران لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، بەپێى ڕێکەوتنى دادوەرى نێوان ئێران و عێراق بڕیارە زیاتر لە 40 سزادراوى ئێرانى لەعێراقدا بۆ وڵاتەکەى خۆیان بگەڕێنرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسا عەلى زادە تەباتەبائی باڵیۆزى ئێران لەعێراق بەوەکالەت لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئێرناى وڵاتەکەى (8ى نیسانى 2021) ڕایگەیاند، ئەو زیندانیانە لەلایەن دادگاکانى عێراقەوە سزاى جیاجیا دراون کە سزاى زیندانیکردنى 3 ساڵى تا زیندانى هەتا هەتاى تێدایە، بەهۆى دووریان لەوڵاتى خۆیانەوە دووچارى چەندین کێشە بوونەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، باڵیۆزخانەى ئێران بڕیاریداوە چاودێرى ئەو دۆخە بکات و لەئەنجامیشدا دواى هەوڵێکى زۆر بڕیارە بۆ ئێران بگەڕێنرێنەوە.

 

 تەباتەبائی باسى لەوەش کردووە، وابڕیارە ئەمڕۆ ئەو زیندانى کراوانە لەڕێگەى خاڵى سنورى شەلمەجەوە بەئامادەبوونى نوێنەرى باڵیۆزخانەى ئێران لەبەغدا و هەروەها نوێنەرى دادوەرى عێراق بەرەو ئێران بەڕێبکرێن.