گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 پەرستارێک دوای مردنى بە کۆرۆنا گۆڕەکەی هەڵدەدرێتەوە و دەسوتێنرێت

2021.04.08 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
 پەرستارێک دوای مردنى  بە کۆرۆنا گۆڕەکەی هەڵدەدرێتەوە و دەسوتێنرێت

ناس کورد-

 

پەرستارێکی میسری دوای گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەسانێکی نادیار گۆڕەکەی هەڵدەدەنەوە و تەرمەکەی دەسوتێنن، خانەی فەتوای جیهانی ئەزهەریش ئەوکارە شەرمەزاردەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی’’حوڕە’’ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لەشاری حەلوانی باشوری قاهیرە، پەرستارێکی میسری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدابوو، دواتر لەلایەن کەسانی  نەناسراوەوە گۆڕەکەی هەڵدراوەتەوە و ئاگرلە تەرمەکەی بەردراوە.

 

دوای ڕووداوەکە خانەی فەتوای جیهانی ئەزهەر لەڕاگەیەندراوێکدا ئەو ڕەفتارەی بەتووندی سەرزەنشت کرد و ڕایگەیاندوە، سوکایەتیکردن بەتەرمی کۆچکردوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەیە و تاوانە و بەپێچەوانەی ئاین، یاسا و مرۆڤایەتییە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕەتکردنەوەی تەرمی مردووەکان بەڤایرۆسی کۆرۆنا یان رێگری لەپرسەکەی یان رێگری لە ناشتنەکەی رەفتارێکی قبوڵکراونییە و قەدەغەیە، هەموو ئەوانە پێچەوانەی ڕێنماییەکان و پیرۆزییەکانی ئیسلام و مرۆڤایەتین.

 

هاوڕێیەکى ئەو پەرستارە لە لێدوانێکیدا بۆمیدیاکانی میسر وتوویەتی، ئەو هاوڕێیەی کە گۆڕەکەی هەڵدراوەتەوە تەمەنی 40 ساڵ بووە و هاوسەرگیری نەکردووە، باوک و دایکی کۆچیان کردووە و یەکێک بووە لەبەتەمەنترین ئەو کارمەندە ژنانەی کە لە نەخۆشخانەکەدا کاریانکردووە.