گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەمەریکا دەکات: شکستتان هێنا

2021.04.08 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەمەریکا دەکات: شکستتان هێنا

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئیدارەى نوێى ئەمەریکا دانی بەوەداناوە کە شەڕى سێ ساڵەى ئابورى لەدژى ئێران شکستى هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ئێراناى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى نیسانى 2021) لەمیانەى کردنەوەى پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى وڵاتەکەیدا، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاندووە، هەموو کات ستەمکارانى مێژوو کاتێک سزایەکیان سەپاندووە بەسەر گەلێکدا جیاوازیان لەنێوان خواردن و دەرماندا نەکردووە، بەڵام ترەمپ هەموو ستەمکارەکانى مێژووى تێپەڕاند و لەشەڕە ئابووریەکەیدا لەهیچ شتێک نەیبورى بەرامبەر گەلى ئێران.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ترەمپ یاخى بوو و هەموو یاسایەکى پێشێل کرد و بایەخى بۆ نەهێشتەوە تەنانەت لەدۆخى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناشدا هیچ ئاسانکارییەکى بۆ کڕینى پێداویستییە پزیشکى و ڤاکسینەکانیش نەکرد و ئێرانیش یەکەم وڵات بووە کە ڤاکسینەکەى کڕیوە پارەکەشى داوە، بەڵام بەهۆى سزاکانى ئەمەریکاوە هێشتا نەگەیشتووەتە وڵات.

 

لەبەشێکى ترى وتەکانیدا ڕۆحانى باسى لەوەش کردووە، سەربارى ئەو دۆخە ئەوان شانازى دەکەن یەکەم وڵاتن لەناوچەى خۆرئاواى ئاسیادا ئەمساڵ ڤاکسینى ئەنفلۆنزا و کۆرۆنایان لەناوخۆ بەرهەمهێناوە.