گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەراورد بەساڵی ڕابردوو ئامارەکە زیادی کردووە

زیاتر لە 145 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناو هەرێمەوە

2019.06.06 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 145 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناو هەرێمەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەپێی ئامارێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم تا دووەم ڕۆژی جەژن زیاتر لە 145 هەزار گەشتیار هاتونەتە شارەکانی هەرێمەوە. . ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئایاری 2019 نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم  ڕایگەیاند بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی لایانە ژمارەیەکی "زۆری گەشتیار" لە ڕۆژانی جەژندا هاتونەتە ناو هەرێمەوە. . بەپێی ئامارەکە تا دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان زیاتر لە 145 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناو شارەکانی هەرێمەوە. . وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەی وت کە ئامارەکە سەرەتاییەو پێشبینی دەکەن ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت بەروارد بەساڵی ڕابردوو ئامارەکە زیاتر بێت. .