گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چ وڵاتێک؟

’’ڕووداوێکی سەیر’’ بەهۆى کارەباگرتنى ژمارەیەک چۆلەکەوە کۆمپانیایەکى گەورە درایە دادگا

2021.04.08 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڕووداوێکی سەیر’’ بەهۆى کارەباگرتنى ژمارەیەک چۆلەکەوە کۆمپانیایەکى گەورە درایە دادگا

ناس کورد-

بەهۆی مرداربوونەوەی ژمارەیەک چۆلەکە و باڵندەی دیکە بەهۆی گرتنی کارەباوە لەسەر کێبڵ و عەمودێکى کارەبا، دادوەرى گشتیى شاری بەرشەلۆنەى ئیسپانیا سکاڵاى یاسایى لەسەر کۆمپانیایەکی گەورەی کارەباى ئەو وڵاتە بەناوی "ئیندێسا" تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، بەپێى ئەو سکاڵایەى کە لەدژى ئەو کۆمپانیایە تۆمار کراوە، بەوە تۆمەتبار کراوە کە تاوانى ژینگەیی و دژى ژیانى پەلەوەر ئەنجامداوە و نەیتوانیوە تەزوى کارەبا و کێبڵەکانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و ڕێکبخات و ئەوەش بووەتە هۆکارى مردنى چۆلەکەکان کە بەری کەوتوون.

 

سروشتی لەشی باڵندە بەشێوەیەکە کە قاچەکانی خوێنیان تێدا نییە و لەکاتی نیشتنەوەدا لەسەر تەلەکان کارەبا نایگرێت، بەڵام کاتێک لە یەک کاتدا بەر دوو تەلی کارەبا دەکەوێت، ئەوا کارەبا دەیگرێت، واتە بۆ پاراستنی باڵندەکان دەبێت تەلەکانی کارەبا لەیەکەوە دووربن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کاتێک کە چەندین باڵندە نزیکی عەمود و کێبڵەکان بوونەتەوە یاخود بەرعەموودى کارەباکە کەوتوون کارەبا لێیداون و زۆربەیانى کوشتووە.

 

بەپێى وتەى دادوەرانى گشتیی ناوچەکە لەساڵانى نێوان 2018 بۆ 2020 نزیکەى 255 باڵندە لەناوچەى ئۆسۆناى باکورى بەرشەلۆنە بەوهۆیەوە مرداربوونەتەوە و باڵدەکانیش لەقلەق و هەڵۆ و چۆلەکە و چەندین جۆرى ترى باڵندەبوون.

 

لەناوەڕۆکى سکاڵاکەدا ئەوەش هاتووە، کارەباگرتن و گیانلەدەستدانى باڵندەکان بەهۆى بەرکەوتنیان بە کێبڵ یاخود عەمودەکانى کارەبا و تاوەرەکانى ناوچەکە کاریگەى خراپى لەسەر تەواوى ناوچەى بەرشەلۆنە دروستکردووە و بووەتە کارەساتێکى ڕاستەقینە و تائێستاش کۆمپانیاکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکى لەسەر دۆخەکە نەداوە.

 

بەپێى شارەزایانى تایبەتمەندى بوارەکە، گرتنى باڵندەکان بەهۆى ئەو هێڵە کارەباییەوە دەبێتە هۆى لەناوچوونى باڵندەکان بەتایبەت ئەوانەى کەمەترسى لەناوچوونیان زیاتر لەسەرە و جارێکى تر ڕوو لەناوچەکەش ناکەنەوە.