گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

راپۆرتێكی لەندەنی: قائانی بۆ سێ مەبەست بەنهێنی لە عێراقە

2021.04.08 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێكی لەندەنی: قائانی بۆ سێ مەبەست بەنهێنی لە عێراقە

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەسەردانێكی نهێنی هاتووەتە عێراق بۆ یەكخستنی هەڵوێستی گروپە چەكدارەكانی شوێنكەوتەی تاران لەبارەی هێزەكانی ئەمەریكا و هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی ئۆكتۆبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە ( 8 نیسانی 2021) ئەوەی ئاشكراكردووە قائانی لەسەردانی عێراق چاوی كەوتووە بە سەركردەی میلیشیاكان و هانی داون هەڵوێستەكانیان یەك بخەن بۆ ئەمانجكردنی سوپای ئەمەریكا و ناچاركردنی واشنتۆن بە كشاندنەوەی سوپاكەی لەگەڵ گوشاركردن لە سەرۆك وەزیران بۆ ڕاگرتنی كرانەوە بەڕووی چواردەورە عەرەبییەكەی ( سعودیە و ئیمارات).

 

ئەلعەرەب ئاماژەی بەوەشكردووە ئەركێكیتری قائانی كە جێگرەوەی قاسم سولەیمانییە یەكخستنی ڕیزەكانی گروپە شیعە شوێنكەوتەكانی تارانە بەر لەهەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوە گشتییەكەی عێراق كە بڕیاری مانگی ئۆكتۆبەری 2021 بەرێوە بچێت.

 

لەچەند ڕۆژی رابردوودا و پاش گەڕانەوەی مستەفا كازمی سەۆك وەزیران لە سەردانی سعودیە و ئیمارات گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئەمەریكا بەڕێوەچوو. لەبارەی ئەنجامەكانیشەوە سەرۆك وەزیران بەوێستگەیەكی گرنگی دانا و هێرشی كردە سەر "چەكی بەرەڵا" كە هێمایە بۆ ئەو گروپە چەكدارانەی لەدەرەوەی چوارچێوە فەرمییەكانی عێراق كاردەكەن و لەسەر شەقامەكان بڵاو دەبنەوە.