گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشی تەواوی موچە دەکات

پەرلەمانتارێک باس لە ’’لابردن یاخود کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچە’’ دەکات

2021.04.08 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک باس لە ’’لابردن یاخود کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچە’’ دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەشی تەواوی موچە بەبێ لێبڕین دەکات و دەشڵێت، ناکرێت ئەو دوای ئەو هەموو هەوڵە بۆ ڕێککەوتن، تاکە دەستکەوتەکەی ئەوە بێت کە لێبڕینی موچەی پێ کەمبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " لەماوەی رابردودا، حکومەتی هەرێم بەئاشکرا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر رێکەوتنی هەرێم و بەغداو پەسەندکردنی یاسای بودجە، تا ئەم ساتەش وەك دەستکەوتێکی گەورە تەماشای دەکات، سەرەڕای ئەوەی کە پشکی هەرێم لە بودجەی عیراقی ۲٠۲۱ بەزیادەوە بەشی ئەوەی تیایە کە لێبڕینی موچەی پێ هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام هەندێ لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتیش بانگەشە بۆ بەردەوامی لێبڕین دەکەن، چ وەك زانیاری یان وەك پێشبینی، کە ئەمە دەچێتە خانەی خزمەتکردن بەو سەرانەیەی کە حوکمڕانی هەرێم لە موچەخۆرانی دەستێنێت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر هەوڵێکیش بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی لێبڕینی موچە و دواتر فرۆشتنەوەی بە خەڵك وەك مژدەیەك، هیچ نیە جگەلە تاڵانیەکیتر،  ئاخر چۆن دەبێت دوای ئەو هەموو گفتوگۆیەی نێوان هەرێم و بەغداو دوای ئەو هەموو (هەوڵە)، تەنها دەستکەوت ئەوە بێت کە رێژەی لێبڕینی موچە لە (۲۱٪)وە بکرێت بە (۱٥٪)؟! چۆن دەبێت ئەو هەموو هەڵایەی رێککەوتن بەرهەمەکەی تەنها کەمکردنەوەی (٦٪)ی لێبڕینی موچە بێت؟."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەربۆیە بەڕونی ئەوە بزانن کە ئەو پشکەی لەبودجەدا بۆ هەرێم دیاریکراوە بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوی لێبڕینی موچە نەمێنێت. "