گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کرد

2021.04.08 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆمار یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کرد

ناس کورد-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای بودجەی 2021ی عێراق کرد و یاساکەی پەسەندکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021) سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی 2021ی عێراقی پەسەندکرد و ڕایگەیاندووە، پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاساکە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت و پشتیوانی لە چاکسازی ئابوری بکات.

 

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە، لەوەی پەسەندکردنی یاساکە بەئامانجی گەرەنتیکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی گەل، دابینکردنی موچە فەرمانبەران، خانەنشینان و خەرجییەکانی حکومەت بووە، بەجۆرێک بتوانرێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق و پێکهاتەکان دابین بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەسەندکردنی یاساکە هەنگاوێکە بەئاڕاستەی دابینکردنی مافی هاووڵاتیان و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش برگەکانی یاساکە بخەنەبواری جێبەجێکردنەوە بەجۆرێک وەڵامدەرەوەی پێداویستی هاووڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بێت.