ناس کورد-
وەزیری ناوخۆی هەریم رایگەیاند، ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ چەند ڕۆژێکە بۆ ئەوەی دواتر ڕێکار و ڕێنمانیی نوێ دەربکەن، دەشڵێت، پێش ڕەمەزان کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ دەردەکەن و دەبێت لەو مانگەدا ڕێکارەکان بگونجێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " توندکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەهۆی ئەوەیەیە کە هاووڵاتیان وەکو پێویست خۆیان ناپارێزن."
وتیشی، "ساڵی رابردوو بە قەدەخەی هاتوچۆ دەستمان پێکرد و توانرا بەشێوەیەکی باش بەسەر پەتەکەدا سەرکەوین، بەڵام دواتر هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان ساردبوونەوە و ئامارەکان ڕوویان لە زیادبوون کردەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، " ڕێکارەکان بۆ ئەوەن خەڵک پارێزراوبن و توشی نەخۆشی و کێشە و گرفت نەبن، بەڵام بەداخەوە، هەرچەندە ئامۆژگاری و ئاگادارکردنەوە بڵاودەکەینەوە، وەکو پێویست پابەند نین بە بەستنی ماسک
وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، " لەسەر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان توند کرانەوە و لە ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە کاژێر 08:00ی شەو بۆ 06:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت و پێش ڕەمەزان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە."