گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراو

وزارەتی پەروەردە: ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە

2021.04.08 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
وزارەتی پەروەردە: ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە

ناس كورد_

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: تا ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم (پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "تا وەکو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی ڕاگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە ."