گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند پێشنیازێک هەن

چارەنوسى وەرزى دووەمی خوێندن لە عێراق یەکلایى دەکرێتەوە

2021.04.08 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسى وەرزى دووەمی خوێندن لە عێراق یەکلایى دەکرێتەوە

ناس کورد- 

وەزارەتى پەروەردەى عێراق ڕایگەیاند، هیچ پشوویەک بۆ نیوەى ساڵى خوێندن ڕانەگەیەنراوە و خوێندنى ئۆنلاینیش ڕاگیراوە، دەشڵێت، چارەنوسى چۆنیەتى خوێندنى وەرزى دووەم لەچەند ڕۆژى داهاتوودا یەکلایى دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى نیسانى 2021) حەیدەر فاروق سەعدون، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاندووە، وەزارەت هیچ بڕیارێکى لەبارەى پشووى نیوەى ساڵەوە دەرنەکردووە و پشووى فەرمیش لەئیستادا نابێت.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، وەزارەتى پەروەردە کۆمەڵێک پێشنیارى ئامادە کردووە و لەگەڵ لیژنەى تەندروستیدا تاوتوێی دەکات بۆ دیاریکردنى چارەنوسى خوێندنى وەرزی دووەمى ئەمساڵى  11 ملیۆن قوتابى و خوێندکار ئەویش بەپشتبەستن بە بەردەوامى سیستمى ئەلیکترۆنى یاخود دەوام لەناو پۆلدا.

 

وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، بڕیارى کۆتایى دواى کۆبوونەوەى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى لەچەند ڕۆژى داهاتودا دەدرێت کە لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی دۆخى پەتاکە و پەروەردە دەکرێت.

 

سەعدن باسى لەوەشکردووە ، هەندێ لەمامۆستایان وانەکانیان لەڕێگەى ئۆنلاینەوە بەقوتابیەکانیان گەیاندووە بۆ تەواوکردن و پێداچوونەوە بەوانەکان، بەڵام لەئێستادا خوێندنى ئۆنلاین ڕاگیراوە بۆ بابەتەکانى وەرزى دووەم ئەوەش پەیوەستە بە بڕیارەکانى لیژنەى تەندروستییەوە.