گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران دەڵێن: دەچینە هەولێر

2021.04.08 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد و  خۆپیشاندەران دەڵێن: دەچینە هەولێر

ناس کورد-

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەم پارێزگاری سلێمانی گردبوونەوە و سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانیش دەڵێت، لە مانگی ڕەمەزان دەچنە هەولێر و لەوێ خۆپیشاندان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان حسێن, سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکدا لە میانی پەخشی ڕاستەخۆی "ناس کورد" (8ی نیسانی 2021) وتی، "دۆخی دارایی کەمئەندامان لەوپەڕی خراپیدایەو پێویستە حکومەت مووچەی کەمئەندامان بدات بۆ مانگی ڕەمەزان یاخود مووچە نەدراوەکانیان بداتەوە چونکە هیچ داهاتێکیان نییەو دۆخیان زۆر خراپەو نانیان نییە، ئێمە داوادەکەین ئەوانەی دەڵێن لەگەڵ هەژاراندان فەرموو ئەوە کەمئەندامان لەو دۆخەدان بە هاوکاری بکرێن".



باسی لەوەشکرد، ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت و ئاوڕ لە کەمئەندامان نەدرێتەوە لە مانگی ڕەمەزان بەبێ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کەمئەندامان دەچینە هەولێرو لەوێ خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەکەین.