گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دوو بوومەلەزرەی دیکە لە پێنجوێنی هەژاند

2021.04.08 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بوومەلەزرەی دیکە لە پێنجوێنی هەژاند

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو دوو بومەلەرزە قەزای پێنجوێنی هەژاند و بەوتەی کەشناسی و بومەلەزرەزانی هەرێم گوڕەکەی 3.3 پلە بووەو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (8ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 11:47 خولەک و هەورەها کاتژمێر 12:19 خولەک دوو بومەلەرزە بەقوڵایی 9 کم و 8 کم مەتر لە قەزای پێنجوێن ڕوویداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە بە پێوەری ڕێختەر 3.3 پلە بووە.

 

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 6ی 4ی 2021 بومەلەرزەیەک لە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان ڕویداو بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیش وتی، بومەلەرزەکە بە گوڕی 5.4 بە پلەی ڕێختەر ڕوویداوەو لە سلێمانی، پێنجوێن، هەڵەبجەو قەزای دەربەندیخان هەستی پێکراوە.

 

بەهۆی بومەلەرزەکەی رۆژی دوو شەممەی قەزای پێنجوێن زیانێکی زۆر بەر چەند بیناو بەڵاخانەیەکی قەزاکە گەیشت و باس لەوەشکرا ژمارەیەک هاووڵاتی بەسوکی بریندار بوون.    

 

بەهۆی زەمینلەرزەکەشەوە بەشێک لە شاخی داڵانی بەرووی هەرێمی کوردستاندا، کەدەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی گوندی "زەڵم"ەوە، داڕما و باس لەوەشکرا، "رەنگە بەئەندازەی دوو تا سێ کیلۆمەتر لە شاخەکە داڕمابێت."