گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی بەرپرسێکی پارتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.08 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی بەرپرسێکی پارتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بەرپرسی پێشووی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو نارنجۆکێک هەڵدراوەتە ماڵەکەی. پۆلیسی هەڵەبجەش بێ ئاگایی خۆی لەو ڕوداوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئاگادار نەکراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی پێشووی لقی 12ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، "شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو بە ماتۆڕسکیل نارنجۆكێك بەرەو ماڵەکەم هەڵدراوە و كەوتووەتە ماڵی دراوسێكەمان، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە تەنیا زیانی مادی هەبووە." 

 

باسی لەوەش كردووە، "لەلای من زۆر ئاساییە و ئەو كەسانە كارێكی ترسنۆكانەیان كردووە، چونكە ئەوان زۆر باش دەزانن من لەم ماڵەدا نەبووم، دوو ماڵمان هەیە، لە ماڵەكەی ترم بووم و ئەوانیش نارنجۆكەكەیان بۆ ئەو ماڵە فڕێ داوە كە منی لێ نەبووم."

 

لەوبارەیەوە بەرزان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (8ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری ڕووداوێکی لەوجۆرە نەبووین و ئەگەر هەر شتێکی لەوجۆرەش هەبێت هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن."

 

جەختی لەوەشکردەوە، "هیچ سکاڵایەک لە سەر ئەو پرسە بە ئێمە نەگەیشتووەو ئاگادار نەکراوینەتەوە."

 

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بەمەبەستی زانینی هۆكاری هێرشەكانی سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانی كرد و بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ئەو لیژنەیە ڕاگەیەنرا، زیاتر لە 70 جار هێرش كراوەتە سەر بارەگاكانی پارتی.