کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە، زیاتر لە دووهەزار دۆنم دەغڵودانی جوتیاران لە سنوری پارێزگاکە لەناوچووە. . ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2019 حەقی جبوری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند : زۆربەی ئەو دەغڵودانەی کە سوتاوە دەکەونە ئەو ناوچانەوە کە پێشتر لە ژێردەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوون وئێستا ڕزگار کراون . . حەقی جبوری ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردوە کە کێشەی نێوان خێڵەکانی پارێزگاکە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بێت" و وتی :"زۆربەی زەویە کشتوکاڵیە سوتاوەکان دەکەونە سنوری ناحیەی عوزەیمەوە". . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئۆباڵی سووتاندنی دەغڵو دانی جوتیارانی ناوچەکەی خستە ئەستۆی چەکدارانی داعش. . سوتانی دەغڵودانی جوتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ناوچە کوردستانیە کێشەلەسەرەکان بوەتە دیاردە و لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەلاحەدین هەزاران زەوی کشتوکاڵی چێندراو سوتاون، وبەپێى ڵێکۆلینەوەکانیش زۆربەری ئاگرکەوتنەوەکان بە ئەنقەست کراونەتەوە. .