گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ: ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر کۆگایەکی خواردنەوە کحولییەکاندا گرت

2021.04.08 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەر کۆگایەکی خواردنەوە کحولیەکاندا گرت کە جۆرە ڤۆدگایەکی تێدا بووە و گوایە فەڕەنسییە، بەڵام لەو هەولێر دروستکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ساتی چالاکییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت، لە زۆرینەی جیهاندا بازرگانیکردن بە خواردنەوە کحولییەکان بازرگانانی نزیک لە دەسەڵاتدارانی لە پشتە و هەرێمی کوردستانیش لەوە بەدەر نییە.

 

لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى دەڵێت، دوای بەدواداچوون دەستگیراوە بەسەر جۆرە ڤۆدگایەک کە بەنرخێکی زۆر دەفرۆشرێت گوایە لە فەرەنسا دروستدەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دروستکراوە.