گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی هاتوچۆ

هەرێم؛ قەدەغەی هاتوچۆ لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

2021.04.08 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ قەدەغەی هاتوچۆ لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

ناس کورد-  

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى لە کاتژمێر 8ى شەو تا 6ى بەیانى ڕاگەیاند و بڕیارەکە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا 12ى نیسانى 2021 بەردەوام دەبێت.   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ:  

 

یەكەم: قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی. 

 

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان. 

 

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە. 

 

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق. 

 

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە. 

 

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن. 

 

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاژێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.