گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ستایشی ئەنجامەكان دەكات

كازمی لەبارەی ,,چەكی بەرەڵا,, و دیالۆگ لەگەڵ ئەمەریكا تویتی كرد

2021.04.08 - 00:48
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی لەبارەی  ,,چەكی بەرەڵا,, و دیالۆگ لەگەڵ ئەمەریكا تویتی كرد

ناس كورد_

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ستایشی ئەنجامەكانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئەمەریكا دەكات و دەڵێت گەلی عێراق شایستەی ئەوەن بەئاشتی و ئارامی بژین نەك لە سایەی چەكی بەرەڵا و سەركێشی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتویتێكدا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (8 نیسانی 2021) بڵاویكردووەتەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نووسیویەتی: 

ئەنجامەكامی گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی دەروازەیەكە بۆ گێڕانەوەی دۆخی ئاسایی لەعێراق و دەسكەوتێكیشە شیاوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لەگەلی ئاشتیخوازی عێراقی پێ بكرێت. 
دیالۆگ رێگەی تەندروستی چارەسەركردنی كێشەكانە، گەلی ئێمە شایستەی ئەوەیە بەئاشتی و ئارامی و لەسایەی بووژانەوە بژی نەك لە كێشمەكێش و جەنگ و لەسایەی چەكی بەرەڵا و سەركێشی.
 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێڕاق (7ى نیسانى 2021) لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وزاریى بۆ ئاسایشى نیشتمانى ئاماژەى بەوە کرد، پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانى عێراق تایبەتن، هەفتەى ڕابردوو پەیوەندییەکى باشی عێراقى لەگەڵ چواردەور و جیهاندا گرێ درا.  

  

سەبارەت بە گفتوگۆى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتۆن وتى، گفتوگۆى ستراتیژى کە تیمە هونەرییەکان کارى لەسەر دەکەن چەندین دۆسیە لەخۆ دەگرێت، لەوانەش سیاسى، ئابوریى، تەندروستى و ڕۆشنبیرى ئەوەش سەرەڕاى دۆسیەى هاریکاریى ئەمنى.  

  

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبەشێکى ترى قسەکانیدا جەختیلەوەکردەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بوونى هێزە بیانیەکان دەکرێت کە هاتوونەتە عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەى داعش، ئێستا تواناى هێزە ئەمنیەکان گەشەسەندنى گەورەى بەخۆیەوە بینیوە و شێوازى هەڕەشەى تیرۆرستى لەسەر خاکەکەمان گۆڕاوە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى کە 60%ى هێزەکانى هاوپەیمانان بڕۆن، بەم نزیکانە عێراق چیتر پێویستى بە هێزى شەڕکەرى بیانى نامێنێت.  

  

ڕۆژى چواشەممە 7ى نیسانى 2021 گەڕى سیێەمین  دیالۆگى ستراتیژى عێراق - ئەمریکا لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستى پێکرد و بە قسەى بەرپرسانیش چوار تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە گرنگترینیان چوونەدەرەوەى سوپای ئەمریکایە.