گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى ئەمەریکا لەسەر ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و کشانەوەى هێزەکانى لەعێراق 

2021.04.07 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى ئەمەریکا لەسەر ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و کشانەوەى هێزەکانى لەعێراق 

ناس كورد- 

ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پێشوازى لە ڕێککەوتنى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق دەکات تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجە و هەڵوێستى خۆى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى لە عێراق راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عێراق و ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا (چوارشەممە، 7ى نیسانى 2021) دواى گەڕى سێیەمى کۆبونەوەى ستراتیژى کە بە سەرۆکایەتى وەزیرى دەرەوەى هەردوو وڵات بەڕێوەچوو بەیاننامەیەکى هاوبەشیان دەرکرد و لە بەشێکى بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکاندا نوێنەرى هەرێمى کوردستان بەشدار بووە و ئەمریکا خۆشحاڵى خۆى بۆ ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر پرۆژە یاساى بودجە ڕاگەیاندووە، ئەوەش سەرەڕاى بابەتى وزە و کەیسە ستراتیژیەکانى تر.

 

هەرچى سەبارەت بە بوونى هێزەکانى هاوپەیمانانە لە عێراق لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاتنى هێزەکانى ئەمەریکا لەسەر داواى حکومەتى عێراق بووە بۆ پشتگیریکردنى هێزە ئەمنیەکان لە شەڕى دژى داعش، هەردوولا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە بەهۆى گەشەسەندنى تواناى هێزە ئەمنیە عێراقیەکان ڕۆڵى هێزە بیانیەکان گۆڕاوە بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان، ئەوەش ڕێگە بەوە دەدات کە دووبارە ئەو هێزە بیانیانە لە دەرەوەى عێراق بڵاوبکرێنەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەردوو وڵات دەیانەوێت گفتوگۆکان لە ڕێگەى لیژنە هاوبەشەکانەوە بەردەوام بن بۆ ڕێکخستنى پرۆسەکانى هاوپەیمانان بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێویستى هێزە ئەمنیەکان عێڕاق بە هێزەکانى پێشمەرگەشەوە بگونجێت.