گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لەهەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆ راگەیەندرا

2021.04.07 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆ راگەیەندرا

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆى لە کاتژمێر 8ى شەو تا 6ى بەیانى راگەیاند و بڕیارەکە لە سبەینێوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تا 12ى نیسانى 2021 بەردەوام دەبێت.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ: 

 

یەكەم: قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی.



دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.



سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.



چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.



پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.



شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.



حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاژێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.