گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و ئەگەرى بارانبارین 

2021.04.07 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و ئەگەرى بارانبارین 

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسى لە هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، بۆ ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزببێتەوە و لەکاتی دوانیوەڕۆ و ئێوارە ئەگەری بارانبارین هەیە لەسلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسى (7ى نیسانى 2021) لە بڵاوکرایەوەیەکدا ڕایگەیاند، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی گەرما لە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بە تێکرایی 1 بۆ 2 پلەی سلیزی بەرزدەبێتەوە و کەش زیاتر گەرم ئەبێت و خێرایی با ئاسایی ئەبێت.

 

پێشبینی ئەوەشی کردووە، لەئەنجامی کاریگەری ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای سور بۆ سەر ناوچەکانی باشوری رۆژئاوا و ناوەراستی عێراق، ھاتنی رێژەیەکی کەم شێ بۆ ناوچەکانی ھەرێم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ئەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و ھەندێک کاتیش بۆ نیمچە ھەور و لە ئەگەری زیاتر چالاکبوونی ھەورەکان لە ھەندێک کات و ناوچەی سنوری سلێمانی و گەرمیان و ھەڵەبجە ئەگەری روودانی ھەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت.