گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئایفۆن کیبۆردی کوردی بەکاردەهێنن

ئەپڵ بە فەرمی  کیبۆردی کوردی بۆ بەرهەمەکانی زیاد کرد

2019.06.06 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپڵ بە فەرمی  کیبۆردی کوردی بۆ بەرهەمەکانی زیاد کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی نوێی سیستمی بەگەڕخستنى بەرهەمەکانیدا بە فەرمی کیبۆردی کوردی بە سۆرانی و لاتینی زیادکرد. . بەپێی بەدواداچونێکی ناس کورد، کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی 13ی ئای ئۆ ئێس (سیستمی بەگەڕخستن)ی ئامێرەکانیدا کیبۆردی کوردی زیاد کردووە.   ئەپڵ بۆ ئەم وەشانە نوێیە زیاد لە 38 کیبۆردی نوێی خستوەتە بەردەست کە یەکێک لەوانە کیبۆردی زمانی کوردییە، بە سۆرانی و لاتینی. . ئای ئۆ ئێس 13 بۆ هەریەکە لە (iPhone XS, iPhone XS Max, iPhone XR, iPhone X, iPhone 8, iPhone 8 Plus, iPhone 7, iPhone 7 Plus, iPhone 6s, iPhone 6sPlus, iPhone SE, iPod touch (7th generation) بەردەست دەبێت، بەو پیێەش بێت تەنیا بەکارهێنەرانی ئەم مۆدێلانەی ئایفۆن دەتوانن لە کیبۆردی کوردی فەرمی ئەپڵ سودمەند بن. . بڕیارە وەشانە نوێیەکە وەک هەمیشە لە سەرەتای پاییزدا بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی. .