گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى ئەعرەجى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق  

2021.04.07 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ئەعرەجى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق  

ناس کورد- 

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ئاشکرایکرد، لایەنى ئەمەریکى بەڵێنیداوە کە ژمارەیەک لە هێزەکانى لە عێراق بکشێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق (چوارشەممە، 7ى نیسانى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى سەبارەت بە گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا کە ئەمڕۆ گەڕى سێیەمى دەستى پێکرد رایگەیاند، لایەنى ئەمەریکى بەڵێنیداوە کە بەشێک لە هێزەکانى بکشێنێتەوە، هەروەها باسى ئەو بەرەو پێشچونانە کرا کە هێزەکانمان لە بەرەنگاربونەوەى تیرۆر بەدەستیان هێناوە.

 

ئەعرەجى لەبەشێکى ترى قسەکانیدا وتى، لە گفتوگۆى ستراتیژیدا لەسەر ئەوە ڕێکەوتین کە هێزە ئەمنیەکانى عێراق ئەرکى بەرەنگاربوونەوەى داعش بگرنە ئەستۆ، هەروەها عێراق جەختى لەسەر پاراستنى کارمەندە بیانیەکان کردووەتەوە.

 

جەختیلەوەشکردەوە، هەروەها هەردولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى بنکەى سەربازى بیانى لە خاکى عێراقدا نەمێنێت، گەڕى سێیەمى گفتوگۆکان سەرکەوتوو بوون و عێراق جەختی لە پاراستنى نێردە دبلۆماسیەکانیش کردووەتەوە.