ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەفەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بەڕێژەى لە 50% موچەی بنەڕەتی کارمەندەکانی زیاد بکات و ئاماژە بەوە دەکات "بەرخودان شەونخونی ئەوان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە دۆخی سەختی کۆرۆنا دەبێت لە بەرچاو بگیرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ( 7ی نیسانی 2021) لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتەکە داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بەرێژەی لە 50% موچەی بنەڕەتی کارمەندانی زیاد بکات.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە نوسراوەکەیدا کەبەرواری ئەمڕۆ( چوارشەممە 7ی نیسانی 2021)ی پێوەیە و واژووی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراقی لەسەرە، داویکردووە بەرخودان و شەونخونی کارمەندانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت لەخزمەتکردنی هاوڵاتیانی عێراق لەدۆخی سەختی کۆرۆنا کەئێستا وڵات گیرۆدەی بووە".