گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وتەبێژى حکومەتى هەرێم وادەى راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆى ئاشکرا کرد

2021.04.07 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى حکومەتى هەرێم وادەى راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاندنى بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆ بە ئەگەرێکى کراوە دەزانێت و دەڵێت "رەنگە سبەینێ بڕیارەکە بدرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (7ى نیسانى 2021) لەمیانەى لێدوانێکى تەلەفزیۆنى بۆ میدیاى سەرۆکى حکومەت کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت".

 

وتیشى "رەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین".

 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە میدیاکانى پارتى بڵاویانکردەوە، وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڕیاریداوە لەهەشتى ئێوارە بۆ شەشى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆ لەپارێزگاکانى هەرێم رابگەیەنرێت.    

  

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە میدیاکانى پارتى بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارەکە لەئەمشەوەوە جێبەجێدەکرێت تا 12 ى ئەم مانگە، لەو ماوەیەدا تەنها رێگە بە هاتوچۆى هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و فریاکەوتن دەدرێت.