گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى ئەو تەوەرانەى ئاشکرا کرد کە لە دیالۆگى ستراتیژى ئەمەریکا و عێراق تاوتوێ دەکرێن 

2021.04.07 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى ئەو تەوەرانەى ئاشکرا کرد کە لە دیالۆگى ستراتیژى ئەمەریکا و عێراق تاوتوێ دەکرێن 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئەمریکا چەندین تەوەر لەخۆ دەگرێت، لەوانەش سیاسى و ئابوریى و تەندروستى و ڕۆشنبیرى، ئەوەش سەرەڕاى هاریکارى ئەمنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێڕاق (7ى نیسانى 2021) لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وزاریى بۆ ئاسایشى نیشتمانى ئاماژەى بەوە کرد، پەیوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانى عێراق تایبەتن، هەفتەى ڕابردوو پەیوەندییەکى جۆریى عێراقى لەگەڵ چواردەور و جیهاندا ئەنجام درا.

 

سەبارەت بە گفتوگۆى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتۆن وتى، گفتوگۆى ستراتیژى کە تیمە هونەرییەکان کارى لەسەر دەکەن چەندین دۆسیە لەخۆ دەگرێت، لەوانەش سیاسى، ئابوریى، تەندروستى و ڕۆشنبیرى ئەوەش سەرەڕاى دۆسیەى هاریکاریى ئەمنى.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبەشێکى ترى قسەکانیدا جەختیلەوەکردەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بوونى هێزە بیانیەکان دەکرێت کە هاتوونەتە عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەى داعش، ئێستا تواناى هێزە ئەمنیەکان گەشەسەندنى گەورەى بەخۆیەوە بینیوە و شێوازى هەڕەشەى تیرۆرستى لەسەر خاکەکەمان گۆڕاوە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى کە 60%ى هێزەکانى هاوپەیمانان بڕۆن، بەم نزیکانە عێراق چیتر پێویستى بە هێزى شەڕکەرى بیانى نامێنێت.

 

ڕۆژى چواشەممە 7ى نیسانى 2021 گەڕى سیێەمین  دیالۆگى ستراتیژى عێراق - ئەمریکا لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستى پێکرد و بە قسەى بەرپرسانیش چوار تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە گرنگترینیان چوونەدەرەوەى سوپای ئەمریکایە.