گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی ئەنفال دابەشدەکات

2021.04.07 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی ئەنفال دابەشدەکات

ناس کورد-

وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ (٨ی نیسانى 2021) لە رێوڕەسمێکدا لە شاری کەلار، زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی ئەنفال دابەشدەکرێت و ھاوکات لە ناحیەی رزگاری ژمارەی تاپۆ دەبەخشرێتە ئەو سودمەندبوانەی ناحیەکە کە پێشتر ژمارەی کاتی زەوییان پێدراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (7ى نیسانى 2021) بە "ناس کورد"ى راگەیاند "بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە چاودێری جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سبەینێ پێنجشەممە لە رێوڕسمێکدا لە شارەوانی کەلار لەسنوری شارەوانی کەلار ژمارەی زەوی (کاتی) دەدرێتە (٩٥٦) ھاوڵاتی لەزیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال".

 

وتیشى، هەر سبەینێ، ژمارەی تاپۆ دەدرێتە (٤٢٧) سودمەندبووی سنوری ناحیەی رزگاریی لە زیندانیانی سیاسی و رزگاربوی شاڵاوی ئەنفال کە پێشتر بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ژمارەی کاتی زەویان پێدراوە.

 

بەپێی فەرمانی ژمارە ٨٦٩لەبەرواری ٢١/٢/٢٠١٨بە ئیمزای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاردرا بە تەرخانکردنی پارچەی زەوی نیشتەجێبوون لەسنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کەخۆی لە ٥٠٦٩ دەبینێتەوە سبەینێ ٩٥٨ پارچەی لە کەلار دابەش دەکرێت.

 

ھەربەپێی بریاری جێگری سەرۆکی حکومەت بریار درا بە تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی ناحییەی رزگاری لەپێشووتر ژمارەی ھەواییان پێ درابوو  ژمارەی زەوییەتەرخانکراوەکانی ناحییەی رزگاریش بریتی یە لە  ٤٢٧.